شاری یارییەكەیان داخراوە

دوو هەفتەیە منداڵانی خەبات بێنازن


شۆڕش هەرکی

بە هۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتییەوە، شاری یاریی خەبات بە بڕیاری قایمقامیەتی قەزاكە داخرا.

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات بە964ی وت، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و خراپیی بەشێکی یارییەکان، بۆ ماوەی دوو رۆژ شاری یاریی خەبات دامانخست، بەڵام ئێستا ئەوان خۆیان نەیانکردووەتەوە، ئێمە چەندین جار ئاگادارمان کردنەوە، بەڵام گوێیان پێنەدا، دەستەی وەبەرهێنانمان ئاگادارکردووەتەوە و ئەوان بەدواداچوون و بژاردنی بۆ دەکەن.
عەلی داود، هاوڵاتییەكی دانیشتووی قەزای خەباتە، بە 964ی وت، پاركەكە هیچی تێدانییە، ئەوەی هەیە كۆمەڵێك شتی بچووك و خراپە هیچ سوودی لێنابینین

قەزای خەبات 36 كیلۆمەتر لە ناو شاری هەولێرەوە دوورە، زیاتر لە 90 هەزار دانیشتوانی هەیە و بەشێك لە دانیشتووانەكانی شارەكە بۆ كڕینی پێداویستی دەچنە هەولێر.

964 هەوڵی دا پەیوەندی بە خاوەنی شاری یاریی خەبات بکات، بەڵام دەست نەکەوت

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد