خورما بەسەرچووەکە. فۆتۆ: قایمقامیەتی زاخۆ
بازرگانێك 25 تۆن خورمای بهسهرچووی خۆی رادهست كرد
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بازرگانێک 25 تۆن خورماکەی رادەستی قایمقامەتی زاخۆ کرد و ئەوانیش سوپاسی هەڵوێستەکەیان کرد.
دوای ماوەبەسەرچوونی خورمای بازرگانێکی زاخۆ، هەموو خورماکەی رادەستی قایمقامیەت کرد و ئەوانیش لەناویان برد.
بازرگانی خاوەن کەرەستەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ 964 وتی: لەبەرهەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و دڵسوزیم بۆ خەڵک، ئەم کارەم کرد، ئەگینا دەمتوانی فێل بکەم بە گۆڕینی مێژوو یان شتێکی دیکە، هیوادارم هەموو بازرگان و خاوەن دوکانەکان ئاگایان لە خەڵک بێت.
وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی بازاڕ بە 964 راگەیاند: ماوەیە بە وردی بەدواداچوون بۆ بازاڕ و کارگەکان و کۆگاکانی کەرەستە دەکەن، نکۆڵی لە دڵسۆزیی بازرگانەکان ناکرێت، بەڵام سووربوونی ئێمە لە بەدواداچووندا، بووەتە ئەگەرێکی سەرەکی ترس لای هەندێک لە بازرگانان.
وتیشی، “دەستخوشی لەم بازرگانە دەکەین، کە خورماکەی رادەست کرد و هیواخوازین ببێتە نموونەیەک بۆ هەموو ئەوانی دیکە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا