ئەرجەنتین گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین
964+
هێمن بەکر
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە هۆڵەندای بردەوە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی مۆنیالی قەتەر.
بڕیارە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەوی رۆژی ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ لەگەڵ کرواتیا یاری بکات، بۆ ئەوەی یەکێکیان بگەنە یاری کۆتایی.
شەوی رابردوو، کرواتیا بە ئەنجامی چوار بە دوو گۆڵ و بە شێوەی لێدانی سزا لە بەرازیلی بردەوە و خۆی گەیاندە چوارگۆشەی زێڕین.
ئەرجەنتین و هۆڵەندا تاوەکو ١٢٠ خولەکی کاتی یاری ئاسایی و زیادکراو دوو بە دوو گۆڵ یەکسان بوون، دواتر بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە، تانگۆ بە ئەنجامی چوار بە سێ گۆڵ یارییەکەی بردەوە.
ئەمڕۆ بڕیارە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە یاری نێوان مەغریب و پۆرتوگال، کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەویش ئینگلتەرا و فەرەنسا یاری بکەن بۆ ئەوەی دووانیان بگەنە چوارگۆشەی زێڕین.