نەخۆشیان نەماوە

پەردەی مێشك خەریكە بەرۆكی هەڵەبجە بەردەدات

964+

محەمەد عومەر-هەڵەبجە

چوار رۆژە لە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە هیچ حاڵەتێكی هەوكردنی پەردەی مێشك تۆمار نەكراوە.

یەكەم حاڵەتی هەوكردنی پەردەی مێشك لە هەڵەبجە تۆماركرا كە مێرمنداڵێكی تەمەن 10 ساڵان بوو.

دەلیا محەمەد، پزیشکی پسپۆر لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە بە 964ـی وت، ئێستا دۆخەكە باشە و چوار رۆژە هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە.

نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك نەخۆشیەكی بەكتریایی و ڤایرۆسیە، زیاتر توشی منداڵ دەبێت و دەكرێت لە جارێك زیاتر كەسێك تووشی ببێتەوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد