زیانی زۆری هەبووە

ئاگرەكەی عەنكاوە كۆگاكەی كرد بە قەرەبروت

964+

شۆرش عەبدوڵا

شەوی رابردوو ئاگر لە كۆگایەك لە عەنكاوە كەوتەوە، سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، زیانی گەورە بەر شوێنەكە كەوتووە و بە چەند كاتژمێرێك توانیان كۆنترۆڵی بكەن.

شۆرش عەبدوڵا، پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەكەیە، دیمەنەكان نیشاندەدات كە تەواوی شوێنەكە سوتاوە، كوڕی خاوەن كۆگاكە قسە دەكات و دەڵێت، هیچمان بۆ دەرنەچووە