بەرازیل بۆ ماڵەوە

964+

هێمن بەکر – هەولێر

هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل لە قۆناغی ٨ی مۆندیال بەرانبەر هەڵبژاردەی کرواتیا دۆڕا، بەو هۆیە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

ئەنجامی یارییەکە لە کاتی فەرمی و زیادکراو یەک گۆڵ بوو بۆ هەردولا، بەڵام بە لێدانی سزا و بە ئەنجامی چوار بە دوو بەرازیل یارییەکەی دۆڕاند.

بەڕازیل بووە یەکەم هەڵبژاردە کە لە قۆناغی هەشتەمی مۆندیالی قەتەڕ ماڵئاوایی بکات، کرواتیاش بووە یەکەم هەڵبژاردە کە سەربکەوێت بۆ قۆناغی چوار.

بڕیارە کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو بە کاتی هەولێر، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هۆڵەندا روبەڕوی یەکتری ببنەوە، کە براوەیان بەر کرواتیا دەکەوێت لە قۆناغی چواری مۆندیال.