خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتووە

سێ قەڵاكەی باتیفا كێشەیان هەیە

964+
كوردستان ئەحمەد
هەرسێ قەڵای كۆنی گەشتیاری قەڵای شابانی، قەڵای كەشان، قەڵای بێجان، بەهۆی كەمی خزمەتگوزارییەوە كێشەیان هەیە و گەشتیاران ناتوانن بە ئاسانی بگەنە شوێنەكە.

قەڵاكان كۆنن دەگەڕێنەوە بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا، كە پاشماوەی كۆشكی میرنشینە كوردیەكان بوون، ئێستا وەك ناوچەی گەشتیاری بەكاردەهێنرێن و هاوڵاتیان سەردانیان دەكەن.

قەڵای شابانی و قەڵای كەشان، لەسەر گردێكی بەرزن ئۆتۆمبێل بەئاسانی ناگات پێیان، دەبێت گەشتیار بە پێ خۆی بگەیەنێتە لای قەڵاكە و سەیری دیمەنی ناوەوە و دەرەوەی قەڵاكان بكات، بەڵام هیچ حزمەتگوزاریەكی نییە، ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی گەشتیارێكی بە ئاسانی نەگات پێیان.

محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری زاخۆ، بە964ی وت، لە پلانیاندایە خزمەتگوزاری زیاتر بگەیەنن بە شوێنەگەشتیاریەكان و سەرجەم قەڵا دێرینەكان.

ئاماژەی بەوەشدا، زبڵ و خاشاكێكی زۆر لە  شوێنەكان كۆبووەتەوە و پێش دەستكردن بە كاری نۆژەنكردنەوەكە بە جوانی خاوێنی دەكەنەوە، پێشبینی ئەوەشیكرد، لە 2-3 مانگی هاتوودا دەست بە نۆژەنكردنەوەی چەند ناوچەیەكی كۆن زاخۆ بكرێت.

قەڵاكان لەچەند ناوچەیەكی جیاوازن لە سنوری باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و دیمەنێكی دڵفڕێنیان هەیە و دەورووبەریان پڕە لە داری مازو بەڕوو چەندین جۆر داری جیاوازی دیكە.