محەممەد جەواد زەریف وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
"ئێران باڵاده‌سته"
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: پێویسته ئێران شه‌ڕ رابگرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران باڵاده‌ستی ئێستای ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیله، بەڵام دەبێت ئەو باڵاده‌ستییه بەکاربهێنێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و رێگریکردن لە قوربانیی زیاتری مەدەنی و زیانەکانی ژێرخان.
محەممەد جەواد زەریف، کە لە ساڵی 2013 تا 2021 وەزیری دەرەوەی ئێران بوو، لە گۆڤاری فۆرین ئه‌فێروی ئه‌مریكی وتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژەی بەوەکردووە، تاران له ململانێ دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل باڵاده‌سته، بەڵام جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە کردووەتەوە، بۆ کەمکردنەوەی زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و رێگری لە تێکدانی زیاتری ژێرخانی ئابووری.
زەریف روونی کردەوە، ئێران پێویستە پێشنیاری سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و کردنەوەی گەرووی هورمز بکات، لە بەرامبەر هەڵگرتنی هەموو ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراون، شتێک کە واشنتۆن پێشتر قبووڵی نەدەکرد، بەڵام رەنگە ئێستا ئامادەبێت بیکات.