پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز لە سلێمانی كۆتایی هات

964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
پاڵەوانیەتی كراوەی تۆپی سەرمێزی یاریزانلنی بێچووەشێرانی سلێمانی كۆتایی هات.

لە رۆژانی 15 تا 17ـی ئەم مانگە و بەسەرپەرشتی لقی سلێمانی فیدراسیۆنی تۆپی سەرمێزی کوردستان و لەنێو هۆڵی فایق قەساب، پاڵەوانیەتی کراوەی یاریزانانی بێچووەشێرانی کوڕان و کچان بە بەشداری 48 یاریزانی پارێزگای سلێمانی بەرێوەچوو.

لەم وەرزەدا ئەمە یەکەمین پاڵەوانیەتییە کە بۆ ئاستی بێچووەشێران دەکرێتەوە، ررێکەوت رەئوف جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی فیدراسیۆنی تۆپی سەرمێز بۆ 964 وای وت.

وتیشی، پاڵەوانیەتییەکە لە ئاستێکی بەرزدا بوو، داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕێی یاریزانە منداڵەکان دەکات.
دوای بەڕێوەچوونی رکابەرییەکان، ئەنجامی کۆتایی بەم شێوەیە بوو

لەسەر ئاستی تەمەنی 2006 – 2008 کوڕان و کچان

بارین شاخەوان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

لەسەر ئاستی تەمەنی 2009 – 2011 کچان
تنۆک کارزان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

لەسەر ئاستی تەمەنی 2010 – 2011 کوران
دارین چاوان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

لەسەر ئاستی تەمەنی 2008 – 2009 کوران
محەمەد یاسین پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

لەسەر ئاستی تەمەنی 2012 بەرەو ژووری کچان
لیا رێبین پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

لەسەر ئاستی تەمەنی 2014 بەرەو ژووری کوران
شاهان تەها پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.