وردەكاریەكەی بخوێنەرەوە

لە فرۆكەخانەی هەولێر چی روویدا؟


كوردستان ئەحمەد
لە كاتژمێر نۆی شەوی دوو شەممەوە گەشتە ئاسمانیەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران، دوای نزیكەی سێ كاتژمێر گەشتەكان دەستیان پێكردەوە.

لە سۆشیاڵ میدیا چۆن باسكرا؟
لە سۆشیاڵ میدیا و لە چەند میدیایەك بڵاوكرایەوە بەهۆی هەبوونی كێشەی ئەمنی و بڵاوبونەوەی درۆن بە ئاسمانی فڕۆكەخانەكەدا گەشتەكان راگیراون.

هەندێك میدیاش باسی ئەوەیان دەكرد، كە گەشتەكان بەهۆی كێشەی تەكنیكیەوە بووە و چەند رۆژێك دەخایەنێت

964 راستیییەكەی باسكرد

لەچەند سەرچاوەیەكی تایبەتەوە964 راستی رووداوەكەی بنكۆڵكرد و دەركەوت كە بەهۆی ئەوەی سبەینێ سێشەممە، وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات گەشتەكان راگیراون چونكە فرۆكەخانەكە پاكدەكرێتەوە و رێك دەخرێتەوە.

وەزیر قسەی هەیە
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە فەیسبووك قسەیكرد،وتی، گەشتەكان راگیراو بەڵام هیچ كێشەیەكی تەكنیكی و ئەمنیان نییە وگەشتەكانیش دەستپێدەكەنەوە، هەرچەندە گەشتەكان بۆ چەند كاتژمێرێك راگیرابوون.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانە دڵنیایی دەدات
ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستیانپێكردوەتەوە و هیچ كێشەیەك لە گەشتەكاندا نەماوە، ئەو قسانەشی بەدرۆ خستەوە كە گەستەكان راگیرابن بەهۆی كێشەی ئەمنی و هەبوونی درۆنەوە.

گەشتیارەكان چی دەڵێن؟
964پەیوەندی بە خاوەنی یەكێك لە نوسینگەكانی فرۆشتنی تكتی  فرۆكەوە كرد، وتی چەند گەشتێكیان راگیراون بەڵام كاتی بووە و چارەسەر كراوە، هیچ شتێكیش نەوترا بە گەشتیارەكانیان كە كێشەكە ئەمنیە یان تەكنیكی.

فرۆكە خانە چی دەڵێت؟
پاش ماوەیەك لە وەستانی گەشتەكان فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرلەبارەی گەشتەكانەوە نوسیویەتی،
‎ئاگاداری… بۆ گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
‎دوای وه‌ستانی گه‌شته‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دوباره‌ كرایه‌وه‌ به‌ڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان.

فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دەكەوێتە سەرشەقامی 100 مەتری رۆژانە دەیان گەشت بۆ وڵاتانی دراوسێ ئەنجامدەدات و چەندین هێڵی فرۆكەوانی جیهانی تێیدا گەشت ئەنجامدەدەن.