دیمەنێک لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسمی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەک لە قەزای باتیفا- وێنە: 964+
نەشتەرگەریشی تێدا دەكرێت
ساڵ و نیوێكی تر باتیفا نەخۆشخانەیەكی 40 قەرەوێڵەیی دەبێت
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمڕۆ بەردی بناغەی نەخۆشخانە 40 قەرەوێڵەیەكە دانرا و ساڵونیوێكی دیكە تەواو دەبێت و نزیكەی پێنج ملیار دیناری بۆ دانراوە.
دوای تەواوبونی ئەم نەخۆشخانەیە ئیتر دانیشتوانی باتیفا ناچارنابن 25كیلۆمەتر رێگەببڕن بۆ ئەوەی بچنە زاخۆ و كێشە تەندروستیەكانی وەك تیشك و سۆنەر و نەشتەرگەری گەورە و كێشەكانی ئۆكسجین چارەسەر بكەن.
شڤان عەبد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە964ی وت،نەخۆشخانەكە لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتر دووجا دروستدەكرێت، مۆدێرن و پێشكەوتووە.
سبەینێ سێشەممە 18.7.2023 دەستدەكرێت بەكاركردن لە نەخۆشخانەكە.
دكتۆر سیروان نەجاڕ، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی زاخۆ بە 964ی وت، ئەم نەخۆشخانەیە بۆ سەرجەم گوندەكانی دەوروبەری باتیفاش گرنگە.
ئەو پارەیەی كە بۆ نەخۆشخانەكە دیاریكراوە بەشێوەی پێشینە دەدرێت و بە چوار جار دابەشدەكرێت بەسەر ئیدارەی دروستكردنی نەخۆشخانەكەدا.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد