بە نزیکەی ملیارێک دینار جادەی خۆڵ لە گەڕەکەکانی ئەڵایی نامێنێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە شارۆچکەی ئەڵایی لە ناحیەی بازیان، دوو پرۆژە جێبەجێ دەکرێن و نزیکەی ملیارێک دیناریان بۆ تەرخان کراوە.

پرۆژەکان بریتیین لە قیرتاوکردنی هەموو گەڕەکەکانی شارۆچکەی ئەڵایی و دروستکردنی شۆستە.

کۆی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پرۆژەکان تەرخانکراوە بریتییە لە 938 ملیۆن و 552 هەزار و 500 دینار.

ئەمڕۆ دووشەممە 17.7.2023، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، ئەرکی جێبەجێکردنی پرۆژەکان سپێردراوە بە کۆمپانیای سۆکار و لە رۆژی 25.6.2023ـەوە دەستبەکار بووە.

داهاتی پرۆژەکان لەسەر فرۆشی 100٪ـی زەوی شارۆچکەکە بۆ پەرەپێدانی هەرێمەکان و بودجەی تەرخانکراو دابین دەکرێت.