وەزارەتی تەندرستی حکومەتی هەرێمی کوردستان _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە
ژمارەی تووشبوانی تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە
فەهمی نەبی
وەزیری تەندروستی رایگەیاند، ژمارەی تووشبوان بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە 19 حاڵەت.
ئەمڕۆ دووشەممە، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند مانگی رابردوو دووچاری ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون هاتوون، ژمارەیان گەیشتووەتە 19 کەس.
ئەمە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا پێنج کەس بەهۆی هەمان نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەفتەی پێشوو وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە، تا ئێستا 377 کەس دووچاری تای خوێنبەربوون هاتوون و ئاستی نەخۆشییەکە لە عێراق لە خوار ئاستی جیهانییە، رێژەی %14ی ئەوانەی دووچاری نەخۆشیەکە هاتوون لە هەموو عێراق گیانیان لەدەستداوە.