گوندەکانی سلێمانی دەبنە گەڕەک
+964
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
هەموو ئەو گوندانەی دەکەونە ماستەرپلانی شاری سلێمانی و سەر بە قەزای ناوەندی شارەکەن، دەبنە گەڕەک لە شارەکەدا.
کۆمپانیایەک كاری رووپێوکردنی ئەو گوندانە دەستیپێدەکات، كە تا ئێستا رووپێوییان بۆ نەكراوە و دەکەونە سنووری ماستەرپلانی سلێمانی، شارەوانی شارەکە پشتی بە یاسای ژمارە 12ـی ساڵی 2012 و یاسای ژمارە حەوتی ساڵی 2021 لە یاسای بەخاوەنکردنی زەوییەکانی شارەوانی بەستووە.
بە پێی یاساکە هەموو ئەو گوندانەی دەکەونە سنووری ئەو دوو یاسایەوە، کاری رووپێویان بۆ دەکرێت و دەبنە گەڕەكێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی وت، “كاری رووپێوی ناوچەکە لە ماوەیەكی كورتدا ئەنجام دەدرێت لە ژێر چاودێریی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، پاش تەواوبوونی رووپێوییەکە دەتوانرێت دیزاینی گوندەکان بکرێت”.
بە وتەی زەردەشت رەفیق، “بۆ جێبەجێکردنی رووپێوی ئەو گوندانە لیژنەی تایبەت لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە پێکهێنراوە بە مەبەستی وەرگرتنی داتا و ئاماری ناوچەکە، بۆ ئەو خانووانەی کە زیادەڕۆن و کاری تاپۆکردنیان بۆ دەکرێت بە پێی کاری رووپێویکردنەکە”.
پارێزگای سلێمانی، لە رووی کارگێڕییەوە لە 15 قەزا و 54 ناحیە و دوو هەزار و 291 گوند پێکھاتووە.
رەفیق ئەوەشی وت، “هەموو ئەو گوندانەی سەر بە شاری سلێمانین، رووپێوکردنەکە دەیانگرێتەوە، نەک هەموو ئەو گوندانەی دەکەونە سنووری ناحیەکانی بازیان، بەکرەجۆ و تانجەرۆ، کە لە رووی کارگێڕی سەر بە قەزای ناوەندی سلێمانین”.
گوندەکان لە سنوری بەکرەجۆ و تانجەرۆ و بازیانن سەر بەقەزای ناوەند، لەکاتی روپێویدا مەرجەکانی بوون بە گەرەک، لەهەریەکێکیان هەبێت دەکرێتە گەرەک:
لە ٧٩ گوند پێکھاتووە.
• ئالیاوای خواروو
• ئالیاوای سەروو
• ئاشەسپی
• ئاوبارە (ڕوونکردنەوە)
• ئەحمەداوا
• بابان
• باریکە
• باڵچۆغ
• باوەگێلدی
• باوەمەردەی خواروو
• باوەمەردەی سەروو
• بنگرد
• پیرکە
• تاسلوجە
• تەپەڕەش
• تووەسپی
• جۆگەی گەورە
• جێشانە
• چاڵگە
• چەقژی خواروو
• چەقژی سەروو
• خەلیفاوا
• خێوەتە (ڕوونکردنەوە)
• داراغا
• دارەبەن
• داربەڕوو
• دارتووی مەولانە
• دارتووی حارس
• دارتووی نەزەر
• داودبڵاخ
• دێکۆن
• دێکۆنی عەلی ئەفەندی
• ڕاپەڕین
• سماقان
• سەرداراوا
• سورگەی خواروو
• سورگەی سەروو
• سۆتکە
• شێخ ڕەش
• شێخ وەساڵ
• عەواڵ
• فەیاڵ
• قازان
• قالاوا
• قەمەرتلی
• قزلەر
• قلیاسان
• قولەرەیسی
• قوڵقوڵە
• قۆرخودوباش
• کارێزکڵاو
• کانی بەردینە
• کانی بەردینەی قازان
• کانی پیرە
• کانی جنە
• کانی گۆران
• کانی سەفەر
• کانی سپیکەی گڵەزەردە
• کانی گۆمە
• کانی مەنم
• کانی میکائیل
• کەڵەکن
• کەڵەوانان
• کەنەسوورە
• کەنەکەوەی ئیسکان
• کەنەکەوەی شەھیدان
• کۆسەی چەم
• کێلەسپی
• گڵەزەردە
• گۆپیتە
• لەنجاوا
• مەلاداود
• ھەزارمێرد
• ھەنارانی کۆن
• ھەنارانی خواروو
• ھەنارانی سەرووبازیان
لە ٥٩ گوند پێکھاتووە:
• ئاڵوبڵاخ
• ئاڵی گۆران
• ئەڵاقوڵی
• ئەڵایی
• ئیبراھیم ئاوا
• باریکە
• باڕوی بچوک
• باڕۆی گەورە
• باڵاجو
• باینجان
• بەرانان
• بەگەجانی
• بیبیجەکی خواروو
• بیبیجەکی سەروو
• بیبیجەکی وەیس
• تەپەشوانکارە
• تەیناڵی تازە
• تەیناڵی کۆن
• تووی ئەولیا
• تووی عویل
• چۆڵمک
• خاڵدان
• خێوەتە (ڕوونکردنەوە)
• داریکەلی
• دەربەندەسوتاو
• دەرگەزێنی باباعەلی
• دەرگەزێنی ھەمەوەند
• زیەگە
• ساتیار
• سەرچاوە
• سڵێمانەگردە
• شوانکارە
• شێخ مەند
• عەلی بزاو
• قوشقایە
• کانی پێنج شەمە
• کانی سمایلە
• کانی شایە
• کانی شەیتان
• کەڵەکین
• کڵاشکەرانی بچوک
• کڵاشکەرانی گەورە
• کوپەڵە
• کۆیک
• گاوانی
• گۆپاڵە
• گۆمەتەی کەچ
• لازیان
• لەتیف ئاوا
• محمودیە
• مورتکە
• میرەدێ
• مێوک
• ھالەی حاجی ڕەشید
• ھالەی سەرچاوە
• ھالەی مام قادر
• ھەنجیرە (ڕوونکردنەوە)
• ھەیاسی
• ورمزیارتانجەرۆ
لە ٧١ گوند پێکھاتووە:
• باخچە
• بادەرە
• باریکە
• بەدارە
• بەردەکەڕ
• بێستان سوری بچوک
• بێستان سوری گەورە
• پوشێن
• تانجەرۆ
• چەقلاوە
• چەناخچیان
• چوارتاق
• حارساوا
• حەمەی بارام
• خاک وخۆڵ
• خەرابە
• خەراجیان
• خرابە
• دارەڕەش
• داربەڕوولە
• دەربەندفەقەرە
• دەمرکان
• دێی بارام
• دێی ڕەمەزان
• دێی عەلی
• ڕازیانە
• زڕگوێز
• زێڕینجۆی خواروو
• زێڕینجۆی سەروو
• ژاڵەی خواروو
• ژاڵەی سەروو
• سەدوبیست
• سەماوات
• سەیدئاوا
• سولەکان
• شەمە
• شێخ عەوڵا
• شێخ عومەر
• شێخ وەیساوا
• عارفاوا
• فەرەجاوا
• قازاو
• قەڕاڵی
• قەرەتۆغان
• قرگە
• قسرتی خواروو
• قسرتی سەروو
• کارێز
• کاژاوی حەمەساڵەح
• کانی قوڵکە
• کانی شاسوار
• کانی ھەنجیر
• کەدان
• کەماڵانی خواروو
• کەماڵانی سەروو
• کۆزەڕەقە
• کۆڵەبی
• گورگەچیا
• گۆماو
• مەنسوراوا
• ھەرساوە
• ھەنجیرە (ڕوونکردنەوە)
• ھوانە
وێڵەدەر
وێلەکەی بچوک
وێلەکەی گەورە
ناوگردان
نەمەڵ
نیسکەجۆ
یاسین تەپە
یەخیماڵی
یەکماڵە
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا