لیوا سەلمان فارسی لە گوندی تەگ تەگە دەستگیرکرا

کاروان ساڵحی ، کەرکوک

پۆلیسی فیدڕاڵی لە گوندی تەگ تەگەی ناحیەی ریاز چەکدارێکی داعش دەستگیرکرد، ده‌ڵێت “ناوى سەلمان فارسی”يه.

ئەمڕۆ یەکشەمە 16.7.2023 دوای چاودێریکردنێکی ورد لە لایەن هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵیەوە، چەکدارێکی داواکراوی داعش بە مادەی چواری تیرۆر لە نێو گوندێکی ناحیەی ریاز دەستگیرکرد.

راید بەسام حلو، وتەبێژی پۆلیسی فیدڕاڵی بە 964ـی وت، دوای چاودێریکردنی جموجوڵی چەکدارانی داعش لە لایەن هەواڵگری لیوای 12 سەر بە فرقەی 3 تواندرا چەکدارێکی داعش ناسراو بە لیوا سەلمان فارسی سەر بە فرقەی قادسیەی چەکدارانی داعش لە نێو گوندی تەگ تەگەی ناحیەی ریاز دەستگیر بکەن.

بەسام حلو وتیشی “ئەو چەکدارە بە مادەی 4 ی تیرۆر داواکراوبو لە دادگاکانی عێراق”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن