لە دەڤەری سیدەکان

فڕۆکەی جەنگی شوانکارێکی بریندارکرد

964+
ئاسۆ وەرتی – سیدەکان

دوو رۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چیای بەربزین و کونەکۆتر و بێرکم دەکەن لە دەڤەری سیدەکان، بەهۆیەوە مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵان برینداربووە.

مێرمنداڵەکە ناوی رامین فرسەتە، پیشەی شوانکارە پارچەی تەقینەوەکان بەر قاچی کەوتووە.

کاروان فەیسەڵ بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی سیدەکان بە964ـی وت، “شەوی رابردوو مێرمنداڵێك گەیەنداریە بنکەکەمان کە بەهۆی بۆردومانەوە برینداربووبوو”.

وتیشی، چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردووە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کراوە، دوای ئەوەش رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

ساڵانێکی زۆرە، ماوە ماوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە بیانووی هەبوونی چەکدارانی دژبەری وڵاتەکەیان.