او بازاڕی بازیان - وێنە: 964
شەقامەکانی ناوبازاڕی بازیان بۆ تێست کران بە یەک ئاڕاستە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، تا هەفتەیەک شەقامەکانی ناو بازاڕی بازیان دەکرێن بە یەک ئاڕاستە و ئەگەر سەرکەوتوو بێت بڕیارەکە دەکرێت بە یەکجاری.
بازاڕەکە قەرەباڵغ بووە و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیش بە شێوەی دوو ئاڕاستە ئاستەنگی بۆ دوکاندار و هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست کردووە، لەبەر ئەمەیە ئەو بڕیارە دراوە.
بەڵێن کەریم، بەڕێوەبەری هاتوچۆی بازیان بە 964ـی راگەیاند، بڕیارەکە دوای تاوتوێکردن دراوە و یەک هەفتە چاودێری دەکەن، بزانن کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆی ناو بازاڕ دەبێت یان نا.
وتیشی، “بازاڕی بازیان بە شێوەی هەڕەمەکی بووە بە بازاڕ و گەراج و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی تێدا نییە و ئەوەش کێشەی بۆ هاتوچۆکەی دروستکردوە”.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر