نرخی 100 هەزار دینارە

پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد

964+
ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێرەوە دروستکردن و تازەکردنەوەی پاسپۆرت بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد و هاوڵاتیان لە یەک رۆژدا وەریدەگرنەوە..

بڕیارە لە رۆژی سێشەممەوە لە سلێمانیش دەستپێبکات.

پێشتر، عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە 964ـی وت، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نرخی دەبێتە 100 هەزار دینار، بەڵام ئەو پاسپۆرتەی ئێستا لە لای هاوڵاتیانە نرخەکەی 25 هەزار دینارە.

لەگەڵ کارکردن بە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، رێنمایی نوێ دەردەچێت لەبارەی پاسپۆرتە کۆنەکانەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی پێنجی ئەمساڵەوە کارکردن بۆ دانانی سیستمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.