وەرگرتنی گەنم کۆتایی هات

بڕی گەنمی وەرگیراو گەیشتە 500 هەزار تۆن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و لە ماوەی نزیکەی دوو مانگدا بڕی 500 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16.7.2023، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە 964ـی راگەیاند، زۆرترین گەنم لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە و لەوێ بڕەکەی نزیکەی نیوەی هەموو ئەو گەنمەیە، کە رادەستکراوە.

لە پارێزگای سلێمانی 230 هەزار تۆن گەنم و لە پارێزگای هەولێر 145 هەزار تۆن و لە دهۆکیش 125 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، نەوزاد شێخ کامیل وای وت.

حکومەتی عێراق بۆ هەر تۆنێک گەنم 850 هەزار دینار بەبێ رەچاوکردنی جۆرەکەی تەرخان دەکات.

لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، دوو کۆمپانیا هەر گەنمێک بمێنێتەوە لە جوتیارانی وەردەگرن و توانای وەرگرتنی 200 هەزار تۆن گەنمیان هەیە.

لە رێکەوتی 25.5.2023، پرۆسه‌ی وەرگرتنی گەنم لە جووتیارانی هەرێم دەستیپێکرد و رۆژی شەممە 15.7.2023 کۆتایی هات.