لۆگۆی دەستەی گەشتوگوزار
نۆ راهێنەر بۆ وتنەوەی خولی تایبەت بە کشتوکاڵ ئامادەن
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزار بە هاوکاری رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی نۆ کەسی بۆ راهێنان بە جوتیاران و خاوەن ناوچە گەشتیارییەکان بۆ پڕۆژەی گەشتوکاڵ ئامادە کردووە.
ئەو نۆ راهێنەرە خولێکی دە هەفتەیی لە سەرتاسەری کوردستان بۆ جوتیاران و خاوەن ناوچە گەشتیارییەکان دەکەنەوە.
گەشتوکاڵ بریتییە لە بردنی گەشتیار بۆ گوندەکان و مانەوەیان لەوێ، هەروەها خواردن و بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی جوتیاران لە گوندەکان بەرهەمی دەهێنن.
“دوای ئەو خولانە شوێنەکان بۆ پڕۆژەی گەشتوکاڵ ئامادە دەبن و بە کردەیی ناوچەکان بە رووی گەشتیاراندا دەکرێنەوە”، ئەوە قسەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمە بۆ 964.