ناوچەیەکی گەشتیاری لە ئامێدی - وێنە: 964
دەستەی گەشتوگوزار سەرقاڵە
هەوڵی راکێشانی گەشتیارانی ئێران و تورکیا دەدرێت
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزار سەرقاڵی جێبەجێکردنی پلانێکە بۆ راکێشانی زیاتری گەشتیاران لە وڵاتانی تورکیا و ئێرانەوە.
ئێستا شاندێکی دەستەی گەشتوگوزار و چەند کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە باکووری کوردستانن بە مەبەستی هەماهەنگی کردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی باکووری کوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی گرووپی گەشتیاری.
پێشتریش دەستەکە 150 کۆمپانیای گەشتیاری وڵاتی ئێرانی بۆ هەمان مەبەست بانگهێشتی کوردستان کردبوو بۆ زیاتر ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم پێیان.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، هەموو ئەوانە لە چوارچێوەی پلانی هەشت ساڵەی دەستەی گەشتوگوزاردایە بۆ زیاترکردن و هەمەڕەنگترکردنی گەشتیار.