رەییان لوقمان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
7 مەدالیای زێڕ بۆ عێراق
كچه كوردێك مه‌دالیای برۆنزی له جه‌زائیر برده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی وه‌رزشی عه‌ره‌بی له جه‌زائیر قاسم حەسەن میدالیای زێڕی له یاریی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی برده‌وه، ره‌ییان لوقمانی كچه یاریزانی كوردیش مه‌دالیای برۆنزی به‌ده‌ستهێنا.
قاسم حه‌سه‌ن له كێشی 102 كیلۆگرام و له پێشبڕکێی “خه‌تف” توانی مه‌دالیای زێڕ به‌ده‌ست بهێنێت و یه‌كه‌م بێت.
قاسم توانی به كۆی گشتی 172 كیلۆ به‌رزبكاته‌وه، به‌مه‌ش عێراق گه‌یشته حه‌وته‌م مه‌دالیای زێڕی خولی عه‌ره‌بیی ئه‌مجاره، كه له جه‌زائیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها هەمان یاریزان لە پێشبڕکێی “نه‌تر”دا مه‌دالیای زیو و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له كێشی 102 كیلۆگرامدا توانی 192 كیلۆگرام بەرزبکاته‌وه.
له ئاستی كچانیشدا، عێراق رۆژی هه‌ینی سێ مه‌دالیای جۆراوجۆری برده‌وه.
ره‌ییان لوقمان كچه یاریزانی شاری هه‌ولێر، توانی مه‌دالیای برۆنز به‌ده‌ست بهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی له پێشبڕكێی “نه‌تر” له كێشی +81 كیلۆ، توانی 85 كیلۆگرام به‌رزبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌دیل سالم توانی له “خه‌تف” دوو مه‌دالیای زیو بباته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی 84 كیلۆگرامی به‌رزكرده‌وه.