له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا

چوار ئەندامی یەک خێزان به‌یه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا

964+
هیڤی دێوالی-دهۆک

ئەمڕۆ شەممە 15.7.2023 له‌ رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیك گوندی بەدریک له‌سه‌ر رێگه‌ی دهۆک – موسڵ، چوار کەس گیانیان لە دەست دا.

رووداوه‌كه‌ له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی کەیا ریۆ، كه‌ ژماره‌ی تابلۆكه‌ی “سلێمانی” و بارهەڵگرێک بووە، ئەو چوار کەسەی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، دوو پیاو و ژنێک و منداڵێکن.

بە پێی زانیارییەکانی 964 ئەو چوار کەسە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و لە سلێمانی نیشتەجێن، بە مەبەستی سەردانی خزمەکانیان بەرەو زاخۆ بەڕێوەبوون، شۆفێری بارهەڵگرەکەش به‌ سووكی بریندار بووه‌ و خەڵکی زاخۆیە.

ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک، بە 964ـى وت، هەر چەندە ئەو رووداوه‌ لە سنووری پارێزگای دهۆک نییە، چونکە نزیکی گوندی بەدریکە، بەڵام ئه‌وان لێکۆلینه‌وه‌یان بەردەوامه‌.

وتیشی، به‌ پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ ئه‌و چوار كه‌سه‌ی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.

964 ده‌زانێت، تەرمی هه‌ر چوار کەسەكه‌ ئێستا لە پزیشکی داده‌ لە دهۆک و لێکۆڵینەوەكان بەردەوامن.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ كه‌لارییش رووداوێكی هاتوچۆدا روویدا و له‌ ئه‌نجامدا 10 كه‌س برینداربوون، كه‌ 9 یان منداڵن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا