نرخی نەوت و زێڕ روو لە نزمبوونەوەن

964+

فەهمی نەبی

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دروست بوو و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 63 سەنتە.

هەفتەیەکە نرخی نەوت بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، رۆژی هەینی لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی نەوتدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 46 سەنت بوو.

ئەمڕۆ شەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تێکساس، بە 75 دۆلار و 27 سەنتە.

لەگەڵ خۆیدا نرخی زێڕیش دابەزی، یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و 955 دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوو هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 960 دۆلار بووە.