لە گەرمیان

پێنج رووداوی هاتوچۆ لە شەو و رۆژێکدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە گەرمیان، بەھۆی پێنج رووداوی ھاتووچۆوە 16 کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

زۆرینەی بریندارانی ئەو رووداوانە بەھۆی خێرایی زیادەوە بووە و شۆفێرەکانیان کۆنترۆڵیان لەدەستداوە، وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان وای وت.

سامان عەلی وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان بە964ى وت”سێ لە رووداوەکان بەھۆی خێرایی زیادەوە، شۆفێرەکانیان کۆنترۆڵیان لەدەستداوە و وەرگەڕاون، بەھۆیانەوە 14 کەس برینداربوون”.

جگە لەو رووداوە رۆژی پێنجشەممە، لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک پێکدادان دروست بوو، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوونە و لە روووداوێکی شێلانیشدا مێردمنداڵێک گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان لەڕێگەی964ەوە، داوا لە شۆفێران دەکات کە پابەندی ڕێنماییەکانی ھاتووچۆبن و بەپێی ئەو خێراییەی لە شەقامەکان بۆیان دیاری کراوە شۆفێری بکەن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی