ڤالڤێردی و باینا لە یاریی نێوان ریال مەدرید و ڤیاڕیال. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
هێشتا ئهگهری سزادانی ڤالڤێردی ههیه
ئهرسهلان عهبدوڵا
كێشهی تۆمەتبارکردنی فێدی ڤالڤێردی ئۆرۆگوایی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بە هێرشکردنە سەر ئەلێکس باینا یاریزانی ڤیاریال، تا ئێستا بەردەوامە، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو له یاریی هەردوو یانە رووبەڕووی یەکتربوونەوە
باینا سکاڵای لەسەر ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە تۆمارکردبوو و تۆمەتباری کردبوو بەوەی لە دەرەوەی یاریگهی “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” بۆكسێکی لێداوە.
هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، رووداوەکە نەسەلمێنراوە، هەروەها ڤالڤێردی رووبەڕووی هیچ تۆمەتێکی تاوانکاری نابێتەوە، بەڵام بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، هێشتا ئهگهری سزای راگرتنی هەیە.
سهرچاوهكه ئاماژەی بەوە کردووە: لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دۆسیەکەی پێشکەشی لیژنەی پێشبڕکێیەکان کردووە، هەروەها 3 ئەندامی دەسەڵاتی رێككاری له ماوهی 10 رۆژدا بڕیار لهسهر سزادانی ڤالڤێردی دەدەن یان نا.
ئەمەش بەو مانایەیە، کە ریال مەدرید لە 26ی تەمموزدا دەزانێت، ئایا ڤاڵڤێردی لە سەرەتای وەرزی نوێدا دهتوانێت یاریی بكات، یان سزا دهدرێت.