كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ست دا و 29 كه‌سیش بریندار بوون

964+

شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ

له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ نزیك تۆنێلی زاخۆ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ست دا و 29 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌میر عه‌لی وته‌بێژی ته‌ندروستیی زاخۆ به‌ 964 وت، رووداوه‌كه‌ له‌ نێوان ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگرێكدا بووه‌ و ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌ ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا بوون، له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه‌سێك گیانی  له‌ ده‌ست دا و 29ی دیكه‌ش بریندار بوون، برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا