له‌ناو بازاڕی سلێمانى تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی سلێمانى بڵاویكرده‌ووه‌ته‌وه، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه به تۆمه‌تى دزینى بڕێك پاره و له‌كاتى ده‌ستگیركردنیشدا ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره دزراوه‌كه‌شدا گرتووه.
مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناو بازاڕ، به‌شی پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوان دواى وه‌رگرتنى بڕیار له دادوه‌ره‌وه توانیان تۆمه‌تباره‌كه له‌ناو بازاڕ ده‌ستگیر بكه‌ن.
پۆلیسی سلێمانى ده‌ڵێت، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕێك پاره‌ی لێدزرابوو، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ئەو بڕە پاره‌یه‌دا كه تۆمه‌تبار دزیبووی.
به‌قسه‌ى پۆلیسی سلێمانى، تۆمه‌تبار (س، ئـ، ر له‌دایكبووی 1989) دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.