لە "نەوت بەرامبەر بە غاز"ی عێراق و ئێران‌دا
“نه‌وتی كوردستان ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت”
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به 964ی راگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان عێراق و ئێران كراوه له باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی غازی ئێران به نه‌وتی عێراق، “بۆ عێراق به سووده، به تایبه‌تی ئێستا توركیا رێگه نادات نه‌وتی هەرێم لە رێگەی وڵاتەکەیەوە هەناردە بکرێت”.
سەرچاوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لە چواچێوەی ئەو رێککەوتنەدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له بری توركیا بدرێت به ئێران و له بری غاز وه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له عێراق، كه پێویستی به غازە.
ئەمڕۆ ئیوارە سەرۆک وەزیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی رایگه‌یاند، 11 ملیار یۆرۆی پاره‌ی ئێران له بانكی بازرگانی عێراقه TBI هەیە، به‌ڵام به هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر ئێران، عێراق ناتوانێت به كاش پاره‌كه بداتە ئێران.
هەر لەم بارەیەوە سەرچاوەکە، کە نزیکی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئێرانە، وتی، ئەگەری هەیە ئەو نەوتەی لە عێراقەوە دەچێتە ئێران، بە نەوتی کوردستانیشەوە، لە بری پاکتاوکردنی ئەو بڕەپارەیەی ئێران بێت، کە لە عێراقە.