ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ 35 هەزاری تێپەڕاند
964+
پێشەوا محەمەد
مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بوون بە 35 هەزار و 543 مامۆستا، نوێنەرەکەیان دەڵێت، تا ئێستا نەکراون بە هەمیشەیی و وەڵامیان نەدراوەتەوە.
ساڵ دوای ساڵ ژمارەیان لە زیادبوونە و ئەوانیش داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.
مامۆستای وانەبێژ بە وانە دەوترێت، کە لە قوتابخانەکان بە پێی پێویستیی وانەکان دادەندرێن و بە پێی ژمارەی وانەکان موچەیان پێدەدرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ساڵانە ژمارەیان زیاد دەکات و ئەوانیش بەردەوام داوای دامەزراندنیان کردووە و داواکەیان جێبەجێ نەکراوە.
لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە 150 هەزار مامۆستا لە قوتابخانەکاندا وانە دەڵێنەوە.
“دەبێت حکومەتی هەرێم بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی وانەبێژ بکاتە خەمی خۆی، چونکە کاریگەری گەورەیان لە پەروەردە و پڕۆسەی خوێندندا هەیە”، ئەوەش قسەی عەلی رەئوفە.