دیمەنی شەقامی مەلیک مەحمود.وێنە:964
20 بیری لێیە
“زۆربەی بیرەكانی شەستیەكەی سلێمانی وشكبوون”
964+
دیلان محەمەد
لە شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود لە سلێمانی لەكۆی 20 بیری ئاو تەنیا شەش یان ئاویان هەیە و ئەوانی دیكە بێ ئاون.
ئەم كەم ئاویە بووەتە هۆی ئەوەی مەترسی لەسەر وشكبوونی دارەكانی شەستیەكە، شارەوانی بە تەنكەر ئاویان بۆدەبات.
لەكۆی ئەو 20 بیرە چواریان بەتەواوەتی وشكبوون، ئەوانی دیكەش هیچ ئاوێكیان لێدەرناهێنرێت و وەك وشكبوو حسابن، بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی وای وت.
ھەشت پارکی گەڕەکەکان لەسەر ئەو بیرانە ئاو وەردەگرن، رۆژانە زیاد لە ملیۆنێک لیتر ئاو بە تەنکەر دەبرێت بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و پارکەکانی دەورووبەری.
شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود درێژیەکەی 16 کیلۆمەترە و بەدەوری شاری سلێمانیدا دەورانێك دروستدەكات، چەندین جۆر داری جیاوازی تێدایە، وەك داری سەبەح بەح و داری واشنتۆن ومازوو دارچەتر .
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد