دیمەنی چنینەوەی پەتاتە لەگەرمیان - وێنە: socialmedia
په‌تاته و ته‌ماته و برنج و شفتى و پیاز
له به‌رده‌ڕه‌ش نزیكه‌ى 37 هه‌زار دۆنم زه‌وى بۆ به‌رهه‌می جیاجیا چێندراوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێت، ته‌نیا ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 37 هه‌زار دۆنم زه‌وى بۆ به‌رهه‌می جیاجیا چێنراوه، له‌ناویاندا زۆرترین رووبه‌ر به‌ر چاندنى په‌تاته كه‌تووه.
25 هه‌زار دۆنم په‌تاته له سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش چێندراوه، كه 300 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می ئه‌مساڵیه‌تى، به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى به‌رده‌ڕه‌ش.
ئەندازیار تەحسین گۆران، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى وت، ساڵانه له سنووره‌كه‌یاندا گرنگى زۆر به به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان ده‌درێت و به هه‌زاران دۆنم زه‌ویشی بۆ ده‌چێندرێت.
وتیشی “ته‌نیا ئه‌مساڵ 25 هه‌زار دۆنم په‌تاته، پێنج هه‌زار دۆنم برنج، سێ هه‌زار دۆنم شفتى، دووهه‌زار دۆنم پیاز و زیاتر له هه‌زار و 900 دۆنمیش ته‌ماته چێندراون”.
به‌قسه‌ى ناوبراو به‌رهه‌مى ساڵانه له سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش زیاتر له نیوملیۆن تۆن ده‌بێت.
بەرێوه‌بەری کشتوکاڵ روونیكرده‌وه، له‌سنووره‌كه‌یاندا به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى ته‌ماته ده‌گاته نۆ هه‌زار و 500 تۆن و په‌تاته‌ش ده‌كاته 300 هه‌زار تۆن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌رهه‌مانه جوتیارانى به‌رده‌ڕه‌ش به‌به‌رهه‌مه‌كانیانیه‌وه روو له شاره‌كانى هه‌ولێر و دۆهك ده‌كه‌ن.