لە فڕۆکەخانەى هەولێریشەوە

ئاسمانى عێراق کرایەوە؛ گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

وریا فەتاح

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە 964ـى وت،”ئاسمانى عێراق کراوەتەوە و کەمێکى تر لەگەڵ کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى دەچینە کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنى کاتى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر”.

دواى ئەوەى شەوى رابردوو، دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق، بەهۆى دروستبوونى گرژى لە نێوان ئیران و ئیسرائیل، ئاسمانى وڵاتەکەى داخست، کەمێک لەمەوبەر بڕیاریدا بە کرانەوە ئاسمان و دەستپێکردنەوەى گەشتەکان.