دوو مانگى دیكه نۆژەنکردنەوەى شه‌قامه‌كه‌ى بنەسڵاوە تەواوده‌كرێت
964+
ژوورى هه‌واڵ
پرۆژەى نۆژەن کردنەوە و قیڕتاوکردنى شەقامى سەنتەرى لاوانى بنەسڵاوە، کارەکانى بەرەو کۆتایى دەڕوات، سه‌رۆكى شاره‌اونیش ده‌ڵێت، 30% کارەکانى ماوە و دوو مانگى دیكه‌ى پێویسته بۆ ته‌واو كردن.
زریان سه‌باح، سەرۆکى شارەوانى بنەسڵاوە به 964ـى رایگەیاند، کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە کارى ئاوەڕۆكه‌ى تەواوبووە و لە ئێستاشدا کارى بەردڕێژ و بیئارتۆنى بۆ ده‌كرێت.
وتیشی “رۆژانە لەگەڵ کۆمپانیاى جێبەجێکار كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین بۆ زیاتر په‌له‌كردن له ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه و تا ئێستاش 70%ـى كاره‌كانى ته‌واو كراون”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى كۆمپانیای جێبه‌جێكار پێی وتوون ماوه‌ى دوو مانگى دیكه پڕۆژه‌كه به چاندنى نه‌ماو و سه‌وزایی و رووناككه‌ره‌وه ته‌واو ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه له شاره‌وانى بنه‌سڵاوه ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌م پرۆژەیه له‌سه‌ر بودجه‌ى پەره‌پێدانى پاریزگاکان به گوژمەى دوو ملیار و 536 ملیۆن و 676 هه‌زار دینار جێبه‌جێده‌كرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن