مۆنۆمێنتی شەهیدان لە پارێزگای هەڵەبجە - وێنە: 964
هەڵەبجە خرایە سەر نەخشەى عێراق و كۆدى 16011ـى پێدرا
964+
محەمەد عومەر- هەڵەبجە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق، وەک یەکەم وەزارەتى حكومهتى عێراق، رێکارێكی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی جێبهجێكرد، ئهویش دیاریكردنى رووبەره جوگرافیاكهى بوو لەسەر نەخشەی عێراق.
ساڵی 2021 تیمێک لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بۆ دیاریکردنی سنوری جوگرافیا، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کردبوو، له رۆژى 13.3.2023 پەرلەمانی عێراق خوێندەوەی بۆ پرۆژەی بە پارێزگابونی هەڵەبجە ئهنجامدا.
کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە 964ـى راگهیاند، ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كه مامهڵهكردنه لهگهڵ پارێزگایهك.
وتیشی “لە دانانی نەخشەکە دا هەڵەبجە کۆدی تایبەتی خۆی بۆ دانراوە کە ئهویش بریتیە لە 16011”.
كۆدى ناحیهى سیروان بریتیه له 16012 خورماڵ 16013 بیارە 16014 بەمۆ16015.
بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەنها خوێندنەوەی سێیەمی ماوە لە پەرلەمانی عێراقدا و پاش ئەوەی کە لە رۆژنامەی (وقائع)ى عێراق بڵاوکرایەوە و راستەوخۆ دەبێتە پارێزگای 19 ههمینى عێراق.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن