مەلەکردن لە خابوری زاخۆدا قەدەغەکرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە شەش مانگدا حەوت کەس لە رووباری خابوری زاخۆدا خنکاون و چیتر مەلەکردن قەدەغەیە.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، قەدەغەکردنەکە گشتییە و بە درێژایی ساڵ دەبێت نەک تەنیا وەرزێک، تەنیا یەک دوو شوێن دەستنیشان دەکەن بۆ مەلەکردن ئەویش بە ئامادەبوونی تیمی بەرگری شارستانی بۆ ئەوەی چیتر رووداوی خنکان روونەدات.
وتیشی، بە تایبەت لە شوێنە گەشتیارییەکانی دەورووبەری پردی دەلال رێکاری توند دەگرنە بەر بەرامەبەر ئەو کەسانەی خۆیان فڕێدەدەنە ناو ئاوەوە .
ئەمە لەکاتێکدایە وەرزی هاوینە و پلەکانی گەرما بەرزن، خەڵکی زاخۆ بە مەبەستی خۆ فێنک کردنەوە و مەلەکردن دەچنە سەر خابوری زاخۆ و مەلە دەکەن، ئەمەش دەبێتە هوی ئەوەی ئەو گەنج و مێردمنداڵانەی مەلە نازانن بخنکێن ورووداوی نەخوازراو رووبدات، بەجورێک لە دوو مانگی رابردوودا پێنج کەس لە خابوری زاخۆدا خنکاون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی