ئەو ئامێرەی دەستی بەسەردا گیرا. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی
بیریان هه‌ڵكه‌ند و ده‌ستگیر كران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیر دوو كه‌س دەستگیر کراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه شه‌وی رابردوو له فه‌یسبووكی خۆیان بڵاویان كرده‌وه، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە هاوکاری ئاسایشی قەزای چوارتا، دوای دەرچوونیان بۆ سنووری گوندی پڵنگەی سەر بە ناحیەی زەلان، دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كرد، كه سەرقاڵی بیرلێدان بوون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، كاره‌كه بە شێوەیەکی نایاسایی كراوه، بۆیه دوو كه‌سه‌كه ده‌ستگیركران و ئامێرێکی بیرهەڵکەندن و کەرەستەکانیشی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ده‌ڵێن، پەڕاوی لێکۆڵینەوه بۆ تۆمه‌تباره‌كه رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.