گردبوونەوەی جوتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکوک - وێنە: 964
دەدرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک پڕۆژەیەک ئامادە دەکرێت
پێشەوا محەمەد
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک پڕۆژەیاسایەک دەدرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ناڕەزایەتی ئەو جوتیارانە دوای بڕیارێکی حکومەتی عێراقی هات، کە زیاتر لە 130 هەزار دۆنم زەوی دەستی بەسەردا گیراوە و ناهێڵن جوتیاران نزیکیان ببنەوە.
هاوکات “جوتیارانی بە رەگەز عەرەب” چوونەتە سەر زەوییەکان و بە پێی بڕیاری 369ـی حكومەتی بەعس ئەو کارەیان کردووە.
نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، پڕۆژەیاسایەک پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، کە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی رژێمی بەعسی پێشووی تێدا دەکەن.
وتیشی، “ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەکەین”.
ئەو جوتیارە کوردانە و هاوکات بەشێک لە جوتیارە تورکمانەکانیش ماوەی زیاتر لە مانگێکە مانگرتنیان راگەیاندووە و تا ئێستاش نەیانشکاندووە.