کەشوهەوا - 964
تا 4 پلە دادەبەزێت
کەشناسی وادەی دابەزینی پلەکانی گەرمای راگەیاند
964+
بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی بێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە بەرزی دەبن، بەڵام سبەی رۆژی شەممە پلەکانی گەرما تا چوار پلە دادەبەزن.
پێشبینی کەشناسی بەمجۆرەیە:
ئەمڕۆ هەینى 7.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک.
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 20 ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
پێشبینی کەشناسی بۆ رۆژی شەممە
سبەی شەممە 8.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک .
پلەکانى گەرما / نزمتر دەبێتەوە بە نزیکەی 1 تــا 4 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى