بە هاوکاری وەزارەتی کار

رێکخراوی نێودەوڵەتی کەیسی منداڵانی بێسەرپەرشت و زیندانیکراو دەگرێتەدەست

964+

پێشەوا محەمەد

رێکخراوی Care International لە رێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە هاوکاری پێشکەش بە ژنان و منداڵان و هەژارانی هەرێم دەکات.

ئەو رێکخراوە و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.7.2023، یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەوبارەیەوە واژۆ کردووە.

“رێکخراوەکە خوی هۆشیاری دەداتە ژنان و دایکان و هەژاران، هاوکات راهێنان بە ستافەکانی پەیوەندیدار بە منداڵانەوە دەکەن بۆ چۆنیەتی پاراستنیان”، ئەوە قسەی زەکییە ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمە بۆ 964.

دەشڵێت، رێکخراوەکە هەندێ کەیسی منداڵانی بێسەرپەرشت و زیندانیکراو دەگرنەدەست و بەڕێوەی دەبەن.

رێکخراوی Care International ساڵی 1945دا دامەزراوە. گرنگی بەرچاو بە ژنان و منداڵان دەدات. ساڵی 2022 لە 111 وڵات و لە رێگەی 1631 پڕۆژەوە هاوکارییەکانیان گەیاندووەتە 174 ملیۆن کەس.