سوپاسی 964 دەکات
ڤیدیۆ: بەهرەمەندێکی یانەی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت
هێژا خەسرەو
ئەلەند کاروان بەهرەمەندی ئەکادیمیای یانەی هەولێر بەهۆی ئاستبەرزییەوە بانگهێشتی ئەکادیمیای هەڵبژاردەی عێراق کرا و بەشداری جامی کواترۆ دەکات لە ئیمارات.
بانگهێشتکردنی ئەلەند لە دوای دوایین یاریی یانەکەی دێت بەرامبەر یانەی عەتار، کە دوو گۆڵ و ئاسیستێکی کرد و راستەوخۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا.
کاروان، باوکی ئەلەند بە 964ـی وت، لە زۆربەی مەشق و راهێنان و یارییەکاندا لەگەڵ دایکی ئەلەند ئامادەدەبووین و بەردەوام پاڵپشتی بووین، کاپتن سەرمەندی راهێنەریشی لە پشت ئەم ئاستە بەرزەی ئەلەندە.
جامی کواترۆ ئەمڕۆ لە ئیمارات دەستپێدەکات و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت، هەڵبژاردەکانی عێراق، ئیمارات، عومان، بەحرێن، سعودیە و کوێت بەشدارییان تێدا کردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا