دیمه‌نێكی پرده‌كه‌ى روبارى كۆیه.. وێنه: سۆسیال میدیاى ته‌قته‌ق
وریای پردەکەی نێوان تەقتەق و کۆیە بن تێی نەکەون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شێكی پرده‌كه‌ى رووبار‌ى كۆیه پلێته‌كانى داڕماون، ئه‌وانه‌ى ئه‌مشه‌و به‌سه‌ر ئه‌و پرده گوزه‌ریان كردووه ده‌ڵێن، هاتوچۆى نێوان قه‌زاى كۆیه و ناحیه‌ى ته‌قته‌قى نه‌وه‌ستاندووه، به‌ڵام ده‌بێت شۆفێران به ئاگاییه‌كى زۆره‌وه به‌سه‌ریدا بڕۆن.
ته‌مه‌نى دروستكردنى پرده‌كه بۆ ساڵانى هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا ئێستا چه‌ندینجار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و پلێته‌كانى گۆڕدراون.
ئیسماعیل كانه‌بى شۆفێرێكه، به 964ـى وت، ئه‌مشه‌و كه به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا چووه‌ته ته‌قته‌ق، به ئاگاییه‌كی زۆره‌وه به‌سه‌ریدا ره‌ت بووه، چونكه وتى “به‌شێكى پرده‌كه، پلێته‌كانى داڕماون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پرده‌كه به‌رده‌وام بارهه‌ڵگرێكی زۆرى به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، پێده‌چێت به‌هۆى بارگرانى ئه‌وانه‌وه والێهاتبێت.
ئاسۆ مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق، ئاگادارى كێشه‌ى ئه‌و پرده بوو، به 964ـى راگه‌یاند “كێشه‌ى ئه‌و پرده هێنده نیه هاتوچۆى نێوان ته‌قته‌ق و كۆیه بوه‌ستێنێت، به‌ڵكو یه‌كێك له پلێته‌كانى كه‌وتووه و لهحیمهكهى به‌رداوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ تیمه‌كانى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى كۆیه كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ى پرده‌كه ده‌كه‌ن”.