ژمارەیەک رووناککەرەوە بە دارێکی چواردەوری قەڵاتدا هەڵواسراون. فۆتۆ: شارەوانی هەولێر
دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە
روناککەرەوە بە دار و درەختەکانی چواردەوری قەڵادا هەڵمەواسن
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە چواردەوری قەڵای هەولێر و شەقامی باتە، هەموو رووناککەرەوە زیادەڕۆکان لادەبرێن، شارەوانی دەڵێت، سیمایەکی ناڕێکی بە شارەکە بەخشیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5.7.2023، شارەوانیی هەولێر لە پۆستێکی فەیسبووکدا گلەیی لە کاسبکارانی ئەو دوو شوێنە دەکات و دەڵێت روناککەرەوە بە دار و درەختەکانی چواردەوری قەڵاتدا هەڵمەواسن.
“بەهۆی بەخشینی سیمایەکی ناڕێک لە سەنتەری شار و بەکارهێنانی دار و درەختەکانی چواردەوری قەڵات و شەقامی باتە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سەرجەم رووناککەرەوەکان کۆدەکاتەوە و دەستیانبەسەردا دەگرێت”، شارەوانیی هەولێر وادەڵێت.
هۆکارێکی دیکەی لابردنی ئەو رووناککەرەوانە ئەوەیە دەبێتە هۆی مەترسی تەزووی کارەبا و ئاگرکەوتنەوە و هەروەها بەشێکە لە بەکارهێنانی موڵکی گشتی و سەرپێچی یاسایی، بەپێی راگەیەندراوەکەی شارەوانی هەولێر.