لە باتیفا

بە درۆن هێرشکرایە سەر بارەگای پاسەوانانی سنوور

+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای نیوەڕوی ئەمڕۆ بە درون هێرشکرایە سەر بارەگای پاسەوانانی سنوور لە قەزای باتیفا و هیچ زیانی گیانی نەبووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بارەگاکە بە 964 راگەیاند، هێرشەکە بەر ژووری پەیوەندی کەوتووە و کەرەستەکانی پەیوەندی نێوان خاڵەکانی پاسەوانانی سنوور هەموویان لەناوچوون، دوو پاسەوانی تایبەت لە ژوری پەیوەندیدان، پێویست بوو ئەو ژوورە بێ پاسەوان نەمێنێت، بەڵام لە کاتی هێرشەکەدا هیچ پاسەوانێک لەوێ نەبوو.

ئەو وتی، ژووری پەیوەندی زەرەر و زیان بەرکەوتووە و شووشەکانی پەنجەرەش شکاون و فەرماندەی لیوایەکەیان بۆ شوێنەکە بە رێگاوەیەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا