وێنه: سۆسیال میدیا
له ناوخۆش سێ ده‌ریاچه دروست ده‌كات
هەولێر بۆ چاره‌سه‌رى كەمئاوی روو له سعودیە دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، له‌لایه‌ك ده‌ریاچه دروست ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مئاوی، پارێزگار و شاندێك سه‌ردانى وڵاتى سعودیه‌یان كردووه.
لە سێ شوێنی جیاوازی هەولێردا سێ دەریاچە دروست ده‌كرێن، وه‌ك بەشێک لە ماستەرپلانی ئه‌و شاره و هه‌سێكیان دەکەونە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری.
هەرسێ دەریاچەکە، ئاو لە زێی گەورە یان ئاوى بەستۆڕە وه‌رده‌گرن.
به پێی راگه‌یاندراوێكی پارێزگاش، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مئاوى شاندێك گه‌یشتوونه‌ته وڵاتى سعودیه.
سه‌ردانه‌كه‌یان، بۆ بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەیاندنی كێشەی كەمئاوی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ رزگاركردنی هەولێر لەو قەیرانەی ساڵانە لەوەرزی هاویندا بەخۆیەوە دەبینێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، شانده‌كه‌ى هه‌ولێر به ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر و سوود وەرگرتن لە ئەزمونی سعودیە، چوونه‌ته ئه‌و وڵاته.