بارهەڵگرێکی پڕ لە گەنم لە شەقلاوە وەرگەڕا

964+

ئاکام غەفور – شەقڵاوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 4.7.2023 بارهەڵگرێک کە گەنمی بار کردبوو لە ناو بازاڕی شەقڵاوە وەرگەڕا و شەقامەکەی پڕ کرد لە گەنم.

964 دەزانێت,ئەو شەقامەی بارهەڵگرەکەی پێدا رۆیشتووە بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە بەڵام شۆفێرەکە شارەزا نەبووە.

بەهۆی ئەوەی شوێنەکە هەورازێکی سەختە بارهەڵگەرەکە نەیتوانیوە سەرکەوێت بۆ دواوە گەڕاوەتەوە و وەرگەڕاوە.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی شەقڵاوە بۆ 964 وتی”شۆفێرەکە ناشارەزا بووە لە رانیەوە هاتووە ،لە ئێستادا تیمەکان لە شوێنی رووداوەکەن بە شۆفل گەنمە رژاوەکە کۆدەکەنەوە.

وتیشی، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە تەنیا زیانی مادی هەبووە و بووەتە هۆی داخستنی شەقامەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی