فلیک وەک راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەردەوام ده‌بێت

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا رایگەیاند، هانز فلیک وەک راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت، سەرەڕای ئەوەی هەڵبژاردەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئەڵمانیا نەیتوانی قۆناغی کۆمەڵەکان تێپەڕێنێت، دوای ئەوەی بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی بەدەستهێنا.
فیدراسیۆنی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، هانز فلیک بەلایەنی کەمەوە تا یۆرۆی ٢٠٢٤ لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

فلیک بەلایەنی کەمەوە تا یۆرۆی ٢٠٢٤ لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت

بێرند نۆیندۆرف، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا دووپاتیکردەوە، هەمووان متمانەیان بە توانای فلیک هەیە بۆ سەرکردایەتیکردنی مانشافت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و ئەو ئامانجانەی لێی دەخوازرێت.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، به‌ ژاپۆن دۆڕا، له‌گه‌ڵ ئیسپانیا یه‌كسان بوو، دواتریش له‌ كۆستاریكای برده‌وه‌، به‌مه‌ش نه‌یتوانی بۆ قۆناغی شازده‌ سه‌ركه‌وێت.
ئه‌ڵمانیا كه‌ براوه‌ی چوار نازناوی مۆندیاله‌، به‌ڵام دوو مۆندیالی له‌سه‌ریه‌كه‌ له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا كرایه‌ده‌ره‌وه‌.