دار سنەوبەرەکانی مۆنۆمێنتی ئەنفالی دوکان سووتان

توانا نەقی

ئاگر لە ناو سیاجی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای دوکان کەوتەوە و زیاتر لە دۆنمێک پوش و پاوان و دار سنەوبەری سوتان.

پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی دوکان توانیویانە ئاگرەکە بە کاتێکی کەم کۆنترۆڵبکەن.

عەمید ئەحمەد رەسوڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی دوکان بە 964ـی راگەیاند، تا ئیستا هۆکاری ئاگرکەتنەوەکە ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە.

وتیشی، رووبەری زەییەکانی مۆنۆمێنتەکە نزیکەی 40 دۆنم دەبێت بەڵام تیمەکانیان فریای ئاگرەکە کەوتوون و یەک دۆنم زەوی سووتاوە.

پۆلیسەکانی دارستانی دوکان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرێک بوون لە پڕ ئاگرێکی دیکە کەوتووەتەوە پێمان وایە ئەو ئاگرەیان بەهۆی گەرماوە بووە و رەنگە شەوشە ومادەی دیکە هابێت بەهۆی گەرماوە بتەقێت و گڕ بگرێت  عەمید ئەحمەد، وای وت.

مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای دوکان دەکەوێتە سەرەتای قەزای دوکان بە ئاراستەی سلێمانی و بە قسەی دارستان و ژینگەی دوکان زۆرێک لە دارەکانی بەهۆی بێ خزمەتییەوە وشک بوون و ئاسان گڕدەگرن.