راهێنەر عەباس عوبێد. فۆتۆ: راگەیاندنی یانەی هەولێر
یانەی هەولێر گرێبەستی راهێنه‌ره‌كه‌ی نوێده‌كاته‌وه
964+
هێژا خه‌سره‌و – هه‌ولێر
دوای ئەنجامە باشەکانی له‌گه‌ڵ یانەی هەولێر، دەستەی کارگێڕیی یانەكه گرێبه‌ستی راهێنه‌ر عه‌باس عوبێدی بۆ وه‌رزی داهاتوو نوێدەکاتەوە.
ئەحمەد شکور ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر بە 964ی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی یانەکەماندا و بە کۆی دەنگی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، بڕیارمان دا گرێبەستی عەباس عوبێد نوێ بکەینەوە.
عه‌باس عوبێد نزیكه‌ی له ناوه‌ڕاستی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق، مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرت و توانی ئاستی تیپه‌كه به‌رز بكاته‌وه، هه‌روه‌ها تیپه‌كه له پله‌كانی كۆتایی ریزبه‌ندی به‌ره‌و پله‌كانی پێشه‌وه‌ی خوله‌كه ببات.
عوبێد چواره‌م راهێنه‌ر بوو ئه‌م وه‌رزه مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ربگرێت، له دوای نزار مه‌حرووس، غازی فه‌هد و عه‌بدولقادر حوسێن.
دوای تێپەڕینی 34 گەڕ بەسەر خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه، ئێستا یانەی هەولێر لە پلەی حەوتەمە و 49 خاڵی هەیە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا