دۆلار لە هەڵکشان بەردەوامە

964+

فەرمان سادق

دوای شەش رۆژ بانکی ناوەندی دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەهای دۆلاریش لە بازاڕ دیسان هەڵکشاوەتەوە.

بەراورد بە پێش جەژن، هەر 100 دۆلارێک 500 دیناری چووەتە سەر، ئەمەش لە کاتێکدایە لە 27.6 تاوەکو 2.7، واتە بۆ ماوەی شەش رۆژ، بانکی ناوەندی دۆلاری نەخستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.7.2023، بانکی ناوەندی بڕی 226 ملیۆن و 912 هەزار و 662 دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەم بڕەدا تەنیا 21 ملیۆن و 240 هەزار دۆلار بۆ بازاڕی ناوخۆ بووە و ئەوەی تری کە سەرووی 205 ملیۆن دۆلارە بە حەواڵەی بازرگانی بووە.

هەر ئەمڕۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی کوردستان 100 دۆلار بەرامبەر بە 147,700 دینارە، لە بەغداش بە 147,550.